بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیانی بومهلهرزهكهی سوریا بۆ 3581 گیانلەدەستدان و 5348 بریندار
دیمەشق – نۆرس پرێس
ژمارەی قوربانیانی ئەو بوومەلەرزانەی کە لە سەرەتای دووشەممەی رابردووەوە رووبەڕووی سوریا بووەتەوە، گەیشتووەتە سێ هەزار و 581 گیانیانلەدەستدان و پێنج هەزار و 348 بریندار، رێژەکەش لەبەرزبوونەوەدایە.
ئێوارەی دوێنێ شەممە، وەزارەتی تەندروستی سوریا رایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزە لە ناوچە حکومییەکان بۆ هەزار و 408 گیانیانلەدەستدان و دوو هەزار و 341 بریندار، بەرزبووەتەوە.
لەکاتێکدا ژمارەی قوربانیان لە باکووری رۆژئاوای سوریا گەیشتە دوو هەزار و 167 گیانلەدەستدان و زیاتر لە دوو هەزار و 950 بریندار، تا ئێوارەی دوێنێ شەممە، بەپێی راگەێنراوەی بەرگری شارستانیی ئیدلب.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، پرۆسەکانی گەڕان بۆ دەرهێنانی تەرمی قوربانیان لە چەند شوێنێکی گوندەواری ئیدلب و حەڵەب تا ئێستا بەردەوامە.
لە ناوچەکانی بەڕێوبەری خۆسەر، ئاماری قوربانیان هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە، بەتایبەتی دوای بوومەلەرزە سووکەکان و دەستەی تەندروستیی تا ئێستا 6 گیانلەدەستدان و 57 برینداریان تۆمار کردووە.
هەینی پێشوو، حکومەتی سوریا پارێزگاکانی حەلەب، لازقییە، حەمات و ئیدلیبی بە ناوچە زیانلێکەوتووەکانی راگەیاند لە ئەنجامی ئەو بوومەلەرزە وێرانکەرەدا، پشکی شێری زیانەکانیان بەرکەوتووە.