گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەكان له سوریا‌و توركیا گەیشتە سه‌رووی 25 هەزار کەس
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
سه‌ر له ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه، گیان له‌ده‌ستدان به هۆی بومه‌له‌رزه‌كانی باكووری كوردستان و توركیا‌و سوریا رۆژئاوای كوردستان گه‌یشته سه‌رووی 25 هه‌زار كه‌س، كه زۆربه‌یان له باكووری كوردستان و رۆژئاوای كوردستانن.
به گوێره‌ی ئاماره فه‌رمییه‌كانی سوریا، تاوەکو ئێستا 3559 کەس به هۆی بومه‌له‌رزه‌كه له سوریا‌و رۆژئاوای كوردستان گیانیان لەدەستداوەو 5333 كه‌سیش برینداربوونه.
هاوكات روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان به هۆی بۆمه‌له‌رزه‌كان له سوریا گه‌یشتۆته 5200 كه‌س.
سه‌باره‌ت به توركیاش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا “ئافاد” رایگه‌یاند، ژماره‌ی گیان لدهستدان گه‌یشتۆته 20665 كه‌س و له گه‌ڵ برینداربوونی 80088 كه‌س له 10 شاری باشوور‌و ناوه‌ڕاست و باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیادا.
له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیواكانی تایبه‌ت به دۆزینه‌وه‌ی زیندووان له ژێر دارووپه‌ردووی باڵه‌خانه رووخاوه‌كان كه‌م بۆته‌وه، پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان زۆر زیادبكات، به هۆی بوونی سه‌دان خێزان له ژێر دراوپهردووی باڵه‌خانه‌و خانووه رووخاوه‌كاندا.
سه‌ر له ئێواره‌ی دوێنی هه‌ینی، پرۆسه‌كانی گه‌ران به دوای رزگاربووان له ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه رووخاوه‌كان له باكووری رۆژئاوای سوریا راگیران، زۆرترین زیانیش بەر شارۆچکەی جندرێس لە هەرێمی عەفرین کەوتووه، تاوەکو ئێستا 513 کەس لەو شارۆچکەیە گیانیان لەدەستداوەو 813 كه‌سیش برینداربوونه و نزیكه‌ی 200 باڵه‌خانه به ته‌واوه‌تی وێران بوونه‌و 500 باڵه‌خانه‌ی دیكه‌ش به شێوه‌یه‌كی مام ناوه‌ند.