كوژرانی گه‌نجێك له‌لایه‌ن گروپێكی سه‌ر به توركیا له باكووری حه‌له‌ب
حه‌له‌ب- نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، چه‌كدارێكی گروپێكی سه‌ر به توركیا له ژێر كاریگه‌ری مادده‌ی هۆشبه‌ردا ، گه‌نجێگی دانیشتووی شارۆچكه‌ی “تیلال شامی” گونده‌واری ئیعزازی باكووری حه‌له‌بی كوشت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، ئه‌و چه‌كداره ناوی عیسایه‌و سه‌ر به گروپی “جه‌بهه‌ی شامییه”و هه‌ستاوه به كوشتنی گه‌نجێك به ناوی “ئسماعیل حه‌مدی” به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و چه‌كداره له ژێر كاریگه‌ری مادده هۆشبه‌ره‌كان ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجامداوه‌و گه‌نجه كوژراوه‌كه‌ش بۆ نه‌خۆشخانه‌ی نیشتیمانی شاری ئیعزاز گواستراوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، بكوژه‌كه كاری قاچاخچێتی ده‌كات له نێوان سنووری سوریا‌و توركیادا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئاماری كوژراوانی گروپی “سولتان سلێمان شا”ی سه‌ر به توركیا بۆ شه‌ش كوژراو زیادیكرد، پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو هێرشیان كرده سه‌ر به‌ربه‌ستێكی گروپه‌كه له گوندی “جیب ده‌م” له گونده‌واری قباسینی رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب.
ئه‌مه‌و ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداری سه‌ر به توركیا، ناسه‌قامگیری ئاسایش و كوشتن و به ئامانجكردنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی به خۆوه ده‌بینن و له گه‌ل شه‌رو پێكدادانی نێوان گروپه چه‌كداره‌كان.