زیانگەشتن بە پڕۆژە و بەڵێندەرەکانی کۆبانی بە هۆی هەڕەشەکانی تورکیاوە
کۆبانی – نۆرس پرێس
حیكمەت كۆسا، سەرۆكی یەكێتی بەڵێندەران لە هەرێمی فورات رایگەیاند، نزیكەی 70 بەڵێندەر لە ناوچەكە بەهۆی هەڕەشەكانی ئەم دواییەی توركیاوە زیانیان بەركەوتووە، كە بووە هۆی راگرتنی كار و پرۆژەكانی بەڵێندەران بە رێژەی زیاتر لە 90%.
هەرێمی فورات دابەشکردنێکی ئیدارییە کە لەلایەن بەڕێوبەری خۆسەرەوە پەسەندکراوە و کۆبانی و سەرین و گوندەوارەکانیان دەگرێتەوە، هەروەها شاری گرێ سپی و گوندەوارەکانی کە لە ئێستادا لەلایەن هێزەکانی تورکیا و هاوپەیمانەکانیانەوە کۆنترۆڵکراون.
کۆسا بە نۆرس پرێسی وت: هەڕەشەکانی تورکیا بۆتە هۆی وەستانی جموجۆڵی بیناسازی و پڕۆژەکانی ژێرخانی و ڕێکخراوە مرۆییەکان کە کار لەسەر پڕۆژەکانی دیکەی ناوچەکە دەکەن.
یەکێتی بەڵێندەران و ژووری بازرگانی بەیاننامەیەکیان بۆ بەردەم ڕای گشتییان بڵاوکردەوە، داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و مرۆیی کرد بەهێزیر وکاریگەرتر کار بکەن بۆ فشارخستنە سەر دەوڵەتی تورکیا بۆ سنووردارکردنی کردەوە وپێشێلکارییەکانی لە سوریا.
سەرۆکی یەکێتی بەڵێندەران لە هەرێمی فورات ئاماژەی بەوەدا کە هەڕەشەکانی تورکیا بووەتە هۆی زیان گەشتنی سەدان هەزار دۆلار بە بەڵێندەران ، ئەوەش بەهۆی وەستانی نزیکەی تەواوەتی کارەکانیان لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا.
عوسمان فەرەج، هاوسەرۆکی ژووری بازرگانی هەرێمەکە ڕوونیکردەوە، وەبەرهێنانی بازرگانی لە هەرێم بەگشتی چەقبەستوو بووە و لەوەتەی هەڕەشەکان دەستیان پێکردووە، وردە وردە ئەم کارە دەستی پێکردووە.
هەڕەشەکان بوونەتە هۆی رۆشتنی بازرگانان لە کۆبانییەوە بەرەو ڕەقە و شارەکانی دیکەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، “بە گوتەی سەرۆکی ژووری بازرگانی”.
ئاماژهی بهوهشدا كه كۆمپانیاكانی بازرگانی گشتی و كۆمپانیاكانی ناردن نزیكهی بهتهواوی بەهۆی ههڕهشهكانی توركیاوە وهستاون، ههروهها حهواڵهكردنی هاتوو و رۆشتوو له ههر ئۆفیسێك له 100 ههزار دۆلارهوه له مانگێكدا بۆ دوو ههزار دۆلار كهمی كردووه.
ئەو سەندیکایانەی لەناو ژووری بازرگانی لە هەرێمی فورات کاردەکەن، هەڕەشەکانی بوونەتە هۆی ئەوەی کە نزیکەی لەسەدا ٥٠ی سەرمایەی بازاڕی خانووبەرە لەدەست بدەن، لەکاتێکدا زیانەکە لە بازاڕەکانی ئۆتۆمبێلدا زیاتر لە سەدا 30 بووە، بەپێی زانیارییەکانی… ژووری بازرگانی.