پارێزگای هه‌ولێر هه‌ڵمه‌تێكی كۆمه‌ك كۆكردنه‌وه راده‌گه‌ێنێت بۆ قوربانیانی بۆمه‌له‌زه‌كان له باكوور‌و رۆژئاوای كوردستان
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
رۆژی هه‌ینی، پارێزگای هه‌ولێر هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانی راگه‌یاند بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری و كۆمه‌ك بۆ قوربانیانی ئه‌و بومه‌له‌رزانه‌ی سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه رابردوو، باكوور و رۆژئاوای كوردستانی هه‌ژاند.
پارێزگا له راگه‌یه‌ندراوێكدا داوای له‌و كه‌سانه كرد خوازیان كۆمه‌ك ببخشن، روو بكه‌نه باخچه‌ی شانه‌ده‌ر له شاری هه‌ولێر.
ئه‌مه‌و هاوڵاتیان ده‌ستیانكرد به كۆمه‌ك به‌خشین، كه پێكهاتبوو له به‌تانی و پۆشاك و خۆراك و هۆیه‌كانی گه‌رمكه‌ره‌وه.
خۆبه‌خشانی پارێزگای هه‌ولێر، رۆژانه له گاژمێر هه‌شتی به‌یانی بۆ هه‌شتی سه‌ر له ئێواره كۆمه‌كه‌كان وه‌رده‌گرن.
وا بڕیاره كۆمه‌كه‌كان بۆ قوربانیانی بومه‌له‌زه‌كه بگوازرێنه‌وه، به تایبه‌ت بۆ ناوچه‌ی جیندرێس له رۆژئاوای كوردستان.
له سه‌ره‌تای بومه‌له‌زه وێرانه‌كه‌ره‌كه‌وه چه‌ندین هه‌ڵمه‌تی كۆمه‌ك به‌خشینی فه‌رمی و گه‌نجانه له هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه چووه. بۆ پشتیوانیكردنی زیان به‌ركه‌وتووانی رۆژئاوای كوردستان.
رۆژی دووشه‌ممه 6ـی شوبات، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.8 پلەی پێوه‌ری رێختەر. باکووری کوردستانی هەژاند، کە چەقەکەی له پارێزگای مەرەش بوو، شەپۆڵی بوومەلەرزەکە ئەوەندە بەهێز بوو، وێرانییەکی زۆری دروستكرد، لە رۆژئاوای کوردستان، سووریا و تورکیا.