ههولێر – نۆرس پرێس
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا به نیازه نیو ملیار دۆلاری هاوکاریی ئەمنیی ئیدارهی جۆ بایدنی سهرۆكی ئهمریكا بۆ عێراق رابگریت و ئهندامانی ئهنجومهنهكه نیگەرانن لهوهی كه ئەو هاوکارییانە سوودی بۆ ئێران هەیە.
سهرانی کۆمارییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا تاوتوێی پلانێک دەکەن بۆ راگرتنی هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ عێراق، کە چوارەم گەورەترین وەرگری هاوکاریی ئەمنییه له ئەمریکا.
لهوبارهیهوه سەرکردەی کۆمارییەکان دەڵێن، کۆتاییان هێناوە بە بڕیاری راگرتنی زیادکردنی هاوکارییەکان، دوای ئەوەی مانگی رابردوو دادگایەکی عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەرکرد و بانگەشەی ئەوەی کرد کە بڕیارەکەی ساڵی 2020 بۆ کوشتنی قاسم سولەیمانی لەسەر خاکی عێراق تاوانی جەنگە و بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ بووە.
جگە لەوەش، پەرەسەندنی هاوپەیمانیی عێراق لەگەڵ ئێران، دژایەتی کۆمارییەکان بۆ یارمەتییەکانی ئەمریکا بۆ عێراقییەکان زیاتر دەکات.
“لهوبارهیهوه جیم بانكس ئهندامی لیژنهی هێزه چهكدارهكان رایگهیاند، ئهو عێراقهی کە ساڵانه ملیۆنان دۆلار پارەی وەک هاوکاریی ئەمنی بۆ دابین دەکەین، سەرۆک ترامپ بە گوماناوی “تاوان”ی کوشتنی قاسم سولەیمانی و داڕێژەری پلانی تیرۆریستی لە بەرەکانی شەڕ تۆمەتبار کردووە و لەگەڵ ئەوەشدا سەرۆک بایدن بێدەنگە لە پەرەسەندنی پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ عێراقدایە”.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی، ئیدارەی بایدن بێباکانە پارەی هاوبەشە خراپە بیانییەکان دابین دەکات و کۆنگرێس پێویستی بەوەیە بە توندی ئاوڕێک لەوە بداتەوە کە پارەی وڵاتەکەمان بەرەو کوێ دەڕوات بۆ دەرەوەی وڵات.
هاوكات جۆ ویلسۆن، نوێنەری کۆمارییەکان بە ڕۆژنامەی فری بیکۆن-ی ڕاگەیاندووە، “ئەم بانگەوازە نوێکراوە بۆ دەستگیرکردنی سەرۆکی پێشووی ترەمپ، پێویستی بەوەیە کۆنگرێس بە توندی چاوێک لە هاوکارییەکان بۆ عێراق بخشێنێتەوە”.
لهگهڵ كۆنترۆڵكردنی ئهنجومهنی نوێنهرانی ئهمریكاو لیژنهكانی لهلایهن كۆمارخازهكان، ئهگهری ئهوهی ههیه ئهمریكا كۆتایی به هاوكارییه ئهمنییهكانی بهێنێت بۆ عێراق كه ساڵانه دهگاته نیو ملیار دۆلار.