دەیان تەرمی قوربانیانی بوومەلەرزە لە دەروازەی سنۆری باب هەوا بۆ ناو سوریا گەرێنراونەتەوە
ئیدلب – نۆرس پرێس
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، كۆمهلێكی نوێ کە پێکهاتبوون لە 14 تەرمی هاوڵایتانی سوریا کە لە بوومەلەرزەکەی باکوری کوردستان گیانیان لەدەستدا، لە ڕێگەی دەروازەی “باب هەوا”وە گەرێنراونەتەوە سوریا.
بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوودا، چەند بوومەلەرزەیەک ناوچەکانی باکوری کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستانی هەژاند، بە گوڕی 7.8 بە پێوەرەکانی ڕێختەر و لە ئەنجامدا هەزاران قوربانی و برینداری لێکەوتەوە.
سەرچاوەیەک لە دەروازەی سنووری باب هەواوە بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، بەم كۆمهڵه نوێیە، ژمارەی ئەو قوربانیانەی لە تورکیاوە بۆ سوریا گەرێنڕاونەتەوە، بۆ 544 کەس بەرزبووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە نزیکەی کاتژمێر 9:00ی سەرلەبەیانی لە دەروازەی پەڕینەوە 14 تەرمی قوربانیان بە ئەمبولانس گهرێندراوهتهوه ناو خاكی سوریا، قوربانیەکانیش زۆربەیان ژن ومنداڵن کە لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکانی شاری عەنتابدا بەهۆی بوومەلەرزهوه گیانیان لەدەستداوە.