ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی سوریا و تورکیا 16 هەزار کەسی تێپەڕاند
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئهمڕۆر پێنجشەممە، و لە دوای 78 کاتژمێری بهسهر کارەساتەکە ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی سوریا و تورکیا، بەرێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە نزیکەی 16 هەزار و 456 قوربانی و نزیکەی 70 هەزار کەسیش بریندار بوون.
بەپێی داتای فەرمی دەسەڵاتداران له ناوچهكانی حکومی و ئۆپۆزسیۆن و بەرێوەبەراتی خوسەر، کۆی گشتیی قوربانیانی بوومەلەرزەكهی سوریا گەیشتووەتە سێ هەزار و 583 گیانلهدهستدان و زیاتر لە شەش هەزار و 342 کەسیش برینداربوون.
لە تورکیا، دەستەی بەڕێوەبردنی کارەساتەکان ڕایگەیاند، ژمارەی قوربانیان بۆ 12 هەزار و 873 کەس بەرزبووەتەوە، 62 هەزار و 937 کەسیش برینداربوون کە زۆربەیان لە ناوچەی مهرعهشی باکووری غازی عەنتابن.
پێشبینی دەکرێت ئەم ژمارەیە بەرزبێتەوە بەهۆی بوونی سەدان خێزان لە ژێر داروبەردی باڵەخانە و ماڵە وێرانبووەکاندا.
ڕێکخراوی تەندروستی نێودەوڵەتیش پێشبینی دەکات ژمارەی قوربانیان بۆ زیاتر لە 20 هەزار کەس بەرزبێتەوە.