هاوکاری لە ئیمارات و ئوردن و هیندستان و پاکستانەوە گەیشتنە فڕۆکەخانەی دیمەشق بۆ کەسانی زیانلێکەوتوو

دیمەشق – نۆرس پرێس

 ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، هاوکاریەکان لە وڵاتانی ئیمارات و ئوردن و هیندستان و پاکستان، گەیشتنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق، کە فریاگوزاری مرۆیی و خۆراک و هاوکاری پزیشکییان باركردبوو بۆ ئەو کەسانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.

شاهید ئەختەر باڵیۆزی پاکستان له ‌سوریا ڕایگەیاند، هاوکارییەکان زیاترن لە 40 تۆن ، هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە له‌ روژانی داهاتوودا، خۆراک و پێداویستی پزیشکی زیاتر له‌ پاكستانه‌وه‌ دەگاتە سوریا.

له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌، ساتیندەر کۆماریاداڤ، بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی هیندستان لە دیمەشق، رایگه‌یاند، فڕۆکە فریاگوزاریەکان 6 تۆن کەرەستەی پزیشکی و دەرمانیان هەڵگرتووە، ئاماژەی بەوەشکرد کە فڕۆکەیەکی دیكه‌ی فریاگوزاری لە ماوەی 4 کاتژمێری داهاتوودا دەگاتە سوریا.

باسیل کاید بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی ئوردن لە دیمەشق ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی ئوردنی كه‌ 10 تۆن کەلوپەلی فریاگوزاری و خۆراک و پزیشکی هەڵگرتووە گەیشتە دیمەشق،

ئاماژەی بەوەشدا، کە ئۆردن هەرچی لە توانایدا بێت  بۆ سوریا دابین دەکات.

 لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا دەیان فڕۆکەی فریاكگوزاری گەیشتنۆنەتە دیمەشق کە تێیدا، کەلوپەلی خۆراک و کەرەستەی پزیشکییان هەلگرتبوو بۆ یارمەتیدانی ئەو کەسانەی له‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ زیانیان بەرکەوتووە.

ئامادەکردن و دارشتەوە: قەیس عەبدوللە