له به‌مه‌له‌رزه‌كه‌ی سوریادا 3583 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 6342 کەسیش بریندار بوون
عەفرین – نۆرس پرێس
ژمارەی قوربانییانی ئەو بوومەلەرزانەی کە لە به‌ره‌به‌یانی دووشەممەی ڕابردو له سوریا رویدا، به‌رز بویه‌وه بۆ گیانله‌ده‌ستدانی زیاتر لە سێ هەزار و ٥٨٣ كه‌س بریندربوونی زیاتر لە شەش هەزار و ٣٤٢ کەس و تا ئێستاش گه‌ڕان به‌دوای قوربانییان به‌رده‌وامه.
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، بەرگری شارستانی لە ئیدلب ڕایگەیاند، ژمارەی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه له بوومەلەرزەکەی باکووری ڕۆژئاوای سوریادا، زیاتر لە 1900 كه‌سن و ژماره‌ی برینداره‌كانیش زیاتره لە 2950 کەس.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا کە پێشبینی دەکرێت ژمارەکە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبێتەوە بەهۆی بوونی سەدان خێزان لەژێر داروپەردووی باڵەخانە و ماڵە وێرانبووەکان.
بەگوێرەی بەرگری شارستانی لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا ژمارەی ئه‌و باڵه‌خانانه‌ی به‌ته‌واوه‌تی روخاون 418 باڵەخانەیه، و زیاتر لە 1300 باڵەخانەش به‌شێكیان كه‌وتووه،هه‌روه‌ها هەزاران باڵەخانە درزیان لێکەوتووەتەوە.
سەبارەت بە ناوچە حكومه‌تی سوریاش، ئێوارەی دوێنێ له بەشێک لە شارەکان بومه‌له‌رزه‌یه‌كی سوك تێیدا ڕویدا، وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان بۆ هەزار و ٦٧٧ کەس بەرزبووەتەوە، بریندارەکانیش بۆ سێ هەزار و ٣٣٥ کەس.
لە ناوچەکانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسەریش، ژمارەی قوربانییان وەک خۆی ماوەتەوە، بەتایبەتی کە ئه‌و ناوچانه دوای بومه‌له‌رزه به‌هێزه‌كه چه‌ندین چار بومه‌له‌رزه‌ی سوك تێیدا ڕویداوه، ده‌سته‌ی ته‌ندروستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر ڕایگه‌یاند، تا ئێستا ٦ کەس گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٥٧ کەسیش بریندارن.
دوێنێ چوارشەممە، باڵەخانەیەک لە شاری حەرەستا، لە گونده‌واری دیمەشق داڕما و تیمەکانی فریاگوزاری توانیان کەسێک لە ژێر باڵه‌خانه ڕوخاوه‌كه ڕزگار بکەن و تەرمی کەسێکیشیان ده‌رهێنا، هاوکات زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کەسانی دیکە لە ژێر باڵه‌خانه ڕوخاوه‌كه ماون.