به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری ته‌رمی 6 قوربانی بۆمه‌له‌رزه‌كان له توركیا وه‌رده‌گرێت
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌ری ته‌رمی 6 كه‌سی وه‌رگرته‌وه كه له بومه‌له‌رزه‌كانی توركیا گیانیان له ده‌ستدابوو.
له‌و باره‌یه‌وه جوان موسته‌فا هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی ته‌ندروستی رایگه‌یاند، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری به‌رده‌وامه له پێشوازیكردن له ته‌رمی قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌كان له دنیشتوانی باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا، كه له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كانمان گیانیان له ده‌ستداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد. 6 ته‌رمیان له توركیا وه‌رگرتۆته‌وه‌و ده‌ست به‌جێ به ئه‌مبولانسه‌كانی ته‌ندروستی راده‌ستی كه‌سوكاریان ده‌كرێنه‌وه.
وتیشی، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ژماره‌ی قوربانیان به‌رزبێته‌وه.
پێشتر به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری رایگه‌یاندبوو، 18 ته‌مری هاوڵاتیانی سوریا گه‌یشتۆته ناوچه‌كانیان كه له بومه‌له‌رزه‌كه‌ی سه‌رله‌به‌یانی دووشه‌ممه‌ی رابردوو گیانیان له ده‌ستدابوو.
هه‌روه‌ها دوێنی 7 ته‌رمی دیكه له توركیاوه گه‌یشته كۆبانی و هه‌ر حه‌وتیان ئه‌ندامی یه‌ك خێزانبوون،