لە دێرەزوور هەڵمەتێکی خوێن بەخشین لە چوارچێوەی پلانێکی بەپەلە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بوومەلەرزە ڕاگەیەنرا
دێرەزوور – نۆرس پرێس
بەرپرسێک لە دەستەی تەندروستی لەئەنجوومەنی مەدەنی دێرەزوور ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەکە دەستپێشخەرییەکیان بۆ بەخشینی خوێن لە چوارچێوەی پلانێکی بەپەلە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بوومەلەرزەکە دەستپێکردووە.
لە بەرەبەیانی دووشەممەی ڕابردوودا بوومەلەرزەیەکی وێرانکەر تورکیا و سوریای گرتەوە و زیانێکی زۆری گیانی و مادی لێکەوتەوە.
تایر کورەید، دەستەی تەندروستی لە ئەنجوومەنی مەدەنی دێرەزوور ڕایگەیاند، لە نەخۆشخانە حکومی و ئەهلیەکان و بنکە تەندروستییەکان باری نائاسایی راگەیەنرا.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەستەکە هەڵمەتێکی خوێن بەخشینیان دەستپێکردووە بۆ ئامادەکردنی کۆگاکانی سەرجەم گروپەکانی خوێن.
کورەید ئاماژەی بەوەدا کە باری نائاسایی راگەینراوە ، لە ئەگەری دروست بوونی حالەتی لەناکاو پەیوەندی بەهێلە گەرمەکانیانەوە بکەن، هەروەها دەستەی تەندروستی بۆ پێشکەشکردنی هەموو خزمەتگۆزارییە تەندروستیەکان بە دانیشتووانی ناوچەکە لەگەڵ بەرێوبەرایەتی شارستانی دێرەزوور و بەرێوبەرایەتی تەندروستی ڕوژئاوای کوردستان لە پەیوەندی بەردەوامدایە.
ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەکانی سوریا بۆ زیاتر لە دوو هەزار و 98 قوربانی و 4 هەزار و 106 کەسی بریندار بەرزبووەتەوە، ئەمە بەپێی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی سوریا و بەرگری شارستانی ئیدلب و بەرێوبەرایەتی تەندروستی خۆسەر.