لە سوریا زیاتر لە 2098 کەس بوونە قوربانی و 4106 کەسیش برینداربوون لە ئەنجامی بوومەلەرزەکان
دیمەشق – نۆرس پرێس
ژمارەی قوربانیانی ئەو بوومەلەرزانەی کە لە سەرەتای دووشەممەی رابردوو ڕووبەڕووی سوریا بووەتەوە بۆ زیاتر لە دوو هەزار و 98 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە چوار هەزار و 106 کەسیش برینداربوون، ئەمە بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی سوریاوە.
بەرێوەبەراتی تەندروستی خۆسەر و بەرگری شارستانی ئیدلب ڕایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکە بەرزبووەتەوە لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆ زیاتر لە 1280 قوربانی و 2600 بریندار.
بەرگری شارستانی ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی بوونی سەدان خێزان لە ژێر داروبەردەکان ئەگەری زۆرە ژمارەی قوربانییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبێتەوە.
وەزارەتی تەندروستی سوریا ڕایگەیاندوە، ڕۆژی دووشەممە، 812 حاڵەتی گیانلەدەستدان و برینداربوونی هەزار و 449 کەس لە پارێزگاکانی حەلەب ولازقیە و حەما و گوندەوارەکانی ئیدلب و تەرتووس تومارکراوە، لە کاتێکدا تیمەکانی فریاگوزاری هێشتا بەدوای ڕزگاربووان و قوربانیانی ژێرداروبەردا دەگەرێن.