ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی ڕوژئاوای کوردستان بۆ سێ هەزار و 300 کەس بەرزبووەتەوە
ئیدلب – نۆرس پرێس
لە ئەنجامی ئەو بوومەلەرزەیەی رۆژی دووشەممە، ژمارەی قوربانیان و برینداران لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆ نزیکەی سێ هەزار و 300 کەس بەرزبووەتەوە، هەروەها هێشتا پروسەی گەڕان بەدوای قوربانیان و برینداران بەردەوامە.
بەرگری شارستانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاندووە، ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکە بۆ 970 کەس بەرزبووەتەوە، لەکاتێکدا ژمارەی بریندارەکان گەیشتووەتە 2300 کەس، هەروەها تیمەکانی فریاگوزاری بەردەوامن لە گەڕان بەدوای خەڵکی له ژێر داروپهردوودا.
ئاماژە بەوەش دراوە، ئەگەری زۆرە ژمارەی قوربانیان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبێتەوە بەهۆی بوونی دەیان خێزان لەژێرداروپهردوودا، ئەمەش لەلایەن پەیامنێرانی نۆرس پرێس لە ڕۆژئاوای کوردستان پشتڕاستکراوەتەوە کە تا ئێستا زیاتر لە 150 خێزان گیریان خواردوە لە شارۆچکەی جێندێرس لە گوندەوارەکانی عەفرین، و شارۆچکەکانی عەزمهرین و سەلقین لە باکووری ئیدلب.
جێی باسە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٧ پلە بە پێوەری ڕێختەر، سهرلهبهیانی دووشەممە، ژمارەیەک شار و ناوچەی سوریای هەژاند و لە ئەنجامدا دەیان باڵەخانە ڕوخان و بەو هویەوە هەزاران قوربانی لێکەوتەوە.