هەسەدە: بەرەو نوسرە لە قۆناغی پێشکەوتودایە بۆ هێرشكردنه سه‌ر باكوری رۆژئاوای حه‌ڵه‌ب
قامشلۆ-نۆرس پرێس
فه‌رهاد شامی، به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی میدیایی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده) رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌سته‌ی ته‌حریری شام (به‌ره‌ی نوسره‌ی پێش‌و) له قۆناغه پێشكه‌وتوه‌كاندایه بۆ ئه‌نجامدانی هێرش بۆ سه‌ر گونده‌كانی باكوری رۆژئاوای حه‌ڵه‌ب.
ئه‌بو محه‌مه‌دی جۆلانی، سه‌رۆكی ته‌حریری شام له سێیه‌مین رۆژی جه‌ژندا وتی، دۆخی گشتی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌یی و هه‌رێم به ئاراسته‌ی ئه‌وه ده‌ڕوات ده‌رفه‌تێكی گه‌وره بێته پێشه‌وه بۆ ئازادكردنی سه‌ربازی.
فه‌رهاد شامی له تویته‌ر نوسیویه‌تی، “ئه‌و گونده‌ی كه به ئامانج گیراوه، گوندی شێخ سلێمانه (18 كلم له رۆژئاوای حه‌ڵه‌ب) له‌گه‌ڵ گونده‌كانی چوارده‌وری، له گوندی بازیره‌وه له باشوری عه‌فرینه‌وه به ئامانج گیراوه.”
دوێنێ دوشه‌ممه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ئۆپۆزسیۆن بۆ نۆرس پرێس وتیان، ده‌سته‌ی ته‌حریری شام و ژوری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی فه‌تحولموبین، خۆیان بۆ ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی دژ به هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا له گونده‌وارییه‌كانی ئیدله‌ب و حه‌ڵه‌ب ئاماده ده‌كه‌ن.
به‌ره‌ی نوسره دواتر ناوی گۆڕدرا بۆ ده‌سته‌ی ته‌حریر شام، له رێكخراوی قاعیده‌وه نزیكن و توركیا پشتیوان و كۆمه‌كییانه‌و ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر ناوچه‌كانی ئیدله‌بدا هه‌یه.