وەزارەتی تەندروستی سوریا: بەهۆی بوومەلەرزەکانەوە  538 کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 353 کەسیش برینداربوون

دیمەشق – نۆرس پرێس

وەزارەتی تەندروستی سوریا، ئێوارەی دووشەممە ڕایگەیاند،  بەهۆی بوومەلەرزەکانەوە 538 کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 353 برینداربونە له‌ لازقیە و حەلەب و حەما و تەرتوس.

لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە شار و ناوچەکانی سوریا تووشی چەندین بوومەلەرزە بوون و لە ئەنجامدا دەیان باڵەخانە دارمان و سەدان قوربانی و برینداری لێکەوتوتەوە.

دەزگای فەرمی “سانا” ڕایگەیاند،4 بارهەڵگری دەرمان و پێداویستی نەشتەرگەری و فریاگوزاری سەرەتایی ڕەوانەی حەلەب و لازقیە و حەما کراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە،کاروانی پزیشکی لە بەڕێوەبەرایەتییە تەندروستییەکانی دیمەشق، گونده‌واری دیمەشق و قونەیترە و حیمس و ته‌رتووسەوە ڕەوانەی پارێزگاکانی حەلەب و لازقیە کراون، هەروەها ٢٨ ئەمبولانس و ٧ کلینیکی گەڕۆک لە دیمەشق، گونده‌واری ته‌رتووس، وەک پاڵپشتییەک بۆ حەلەب و لازقیە ره وانەکراون.

ئامادەکردن و دارشتنەوە: محمد قازی