فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی روسیا سه‌ردانی قامشلۆ ده‌كات و چاوی به سه‌ركرده‌كانی هه‌سه‌ده ده‌كه‌وێت
قامشلۆ-نۆرس پرێس
هاوكاته له‌گه‌ڵ كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی روسیا‌و ئێران و توركیا له تاران، ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی سه‌ربازی روسیا به فه‌رمانده‌یی ئه‌لیكسه‌نده‌ر چایكۆ، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی روسیا له قامشلۆ، چاویان به فه‌رمانده‌كانی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده) كه‌وت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌و سه‌ردانه رایگه‌یاند، فه‌رمانده‌كه‌ی روسیا جه‌وختی له‌وه‌كردوه‌ته‌وه ره‌تی هه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی ده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر خاكی سوریا‌و بڕیاری مۆسكۆش له‌وباره‌یه‌وه رونه.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی له فڕۆكه‌خانه‌ی قامشلۆ نیشته‌وه كه چایكۆی هه‌ڵگرتبو، له بنكه‌ی حه‌میم-ی روسییه‌وه له رۆژئاوای سوریاوه هاتبو.
له لوتكه‌ی ئه‌مڕۆی تاران، عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران هۆشداری به توركیادا له هه‌ر ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی و داوای گفتوگۆی لێ‌كردن.
به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كه، فه‌رمانده‌كه‌ی روسیا، هه‌سه‌ده‌ی هانداوه له‌گه‌ڵ حكومه‌نی سوریا لێكگه‌یشتن دروست بكه‌ن.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی تر، ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی روسیا چاوی به سه‌ركرده‌كانی سوپای سوریا له قامشلۆ كه‌وتوه.