بانكی ناوهندی عێراق: ناوڕاستی ئهم مانگه رێوشوێنی دیكه لهبارهی دۆلارهوه رادهگهیهنین
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژی یهكشهممه، پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق رایگهیاند، ناوەڕاستی ئەم مانگە چەند رێوشوێنێكی دیكە رادەگەیەنین سهبارهت به فرۆشتنی دۆلار و رێوشوێنەكانیش بۆ ئەوەیە سیستمی بانكی و دارایی لە مامەڵە گوماناوییەكان بپارێزین.
عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق لهبهیاننامهیهكدا ئاشكرایكرد، “كۆت و بەندی ناوخۆیی و دەرەكی لەسەر فرۆشتنی دراوی نەختینەیی و حەواڵەكردن نییە و ناوەڕاستی ئەم مانگەش چەند ڕێوشوێنكی دیكە لەبارەی دۆلارەوە رادەگەیەنین.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەو رێوشوێنانەی كە گیراونەتە بەر بۆ ئەوەیە سیستمی بانكی و دارایی لە مامەڵە گوماناوییەكان بپارێزین، ئەو هەنگاوانەش پاڵپشتین بۆ جێبەجێکردنى یاسای بنبڕدنى سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنى تیرۆر.
جهختیشی كردهوه، بانکى ناوەندى لە توانایدایە هەموو داواکارییە رەواکانى فرۆشتنى دۆلار جێبەجێبکات.
پارێزگارى بانکى ناوەندى فەرمانیدا کە داواکارییەکانى حەواڵەکردنى دەرەکى و کڕینى نەختینەیی لە بەغدا سنووردار نەکرێن و رێوشوێنى خێرا بگیرێنەبەر بۆ کاراکردنى ئەو هەنگاوە لە لقى بانکەکان لە پارێزگاکانى دیکە.