لاڤرۆڤ به سه‌ردانێك گه‌یشته به‌غداو له گه‌ڵ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كی عێراق كۆده‌بێته‌وه
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
ئێواره‌ی یه‌ك شه‌ممه، سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته به‌غدای پایه‌ته‌ختی عێراق، بۆ تاوتێكردنی باری ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و چاوەڕوانیش دەکرێت، لێکتێگەیشتن لەنێوان هەردوولادا واژۆ بکرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا سه‌رۆكایه‌تی شاندێکی باڵای دیپلۆماسی، ئابووری و وەبەرهێنان ده‌كات و کۆمەڵێک کۆمپانیای هەمەجۆر لەخۆدەگرێت، كه هه‌ندیكیان تایبه‌تن به کەرتی نەوت و گاز، هه‌روه‌ها شاندێكی رۆژنامه‌وانی له گه‌ڵه كه پێكهاتووه له زیاتر لە 25 دەزگای میدیایی روسیا.
خشتەی کاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا به کۆبوونەوەیان لەگەڵ فوئاد حوسێنی هاوتا عێراقییه‌كه‌ی ده‌ستپێده‌كات، هه‌روه‌ها چاوی ده‌كه‌وێت به سه‌رۆك كۆمار‌و وه‌زیران و په‌رله‌مان.
له‌و باریه‌وه ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه له چوارچێوه‌ی توندوتوڵكردنی په‌ێوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غداو مۆسكۆ دێت له پێناو په‌ره‌دان به ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌م سه‌ردانه ئه‌و دووپاتده‌كاته‌وه كه عێراق كراوه‌یه به‌رامبه‌ر به سه‌رجه‌م هاوبه‌ش و دۆسته‌كانی، په‌ێوه‌ندی ستراتیژی له گه‌ڵ روسیا گرنگی زۆری هه‌یه بۆ راكێشانی وه‌به‌رهێنان.
به‌م دواییه شازاده فه‌یسه‌ل بین فه‌رحانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودییه‌و ناسیر بوریتهی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی مه‌غریب سه‌ردانی به‌غدایان كردبوو، له پاش سه‌ردانی شاندێكی ئه‌مریكی به سه‌رۆكایه‌تی برێت مه‌كگۆركی رێكخه‌ری كۆشكی سپی بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا.
سه‌ردانه‌كه‌ی ماگۆرك هاوكات بوو له گه‌ڵ لێدوانێكی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌باره‌ت به پێوستی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له وڵاته‌كه‌ی بۆ شه‌ری دژ به داعش.