كوژران و برینداربوونی چوار منداڵ به بۆمبێكی كۆنی داعش له پارێزگای سه‌لاحه‌دین
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی یه‌ك شه‌ممه، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای سەڵاحەدین هه‌واڵی كوژران و برینداربوونی چوار منداڵی راگه‌یاند، کە سەرجەمیان لە یەک خێزانن، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی كۆنی سه‌رده‌می داعش.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی کۆنی داعش لە گوندی (العزییهی) نێوان ناحیەی بەلەد و ناحیەی ئیسحاقی له باشووری رۆژهه‌ڵاتی شاری تكریتی ناوه‌ندی پارێزگای سه‌لاحه‌دین، منداڵێک گیانی لەدەستدا و سێ منداڵی دیکەش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، “منداڵەکان لە خێزانێکن، ڕووداوەکەش لەکاتێکدا بووە کە سەرقاڵی یاریکردن بوون”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو منداڵەی گیانیلدەستداوە تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری و بریندارەکانیش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتیی بەلەد”.