قامیشلۆ – نۆرس پرێس
دوێنێ شەممە، بەهای لیرەی سوری لە بازاڕەکانی هەرێمی جەزیرەی رۆژئاوای کوردستان، بەهاکەی بەرامبەر بە دراوە بیانییەکانی دیکە دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی.
نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە لیرەی سوری گەیشتە 2007 بۆ فرۆشتن و 1007 بۆ کڕینی.
بازاڕەکە لە کردنەوەوە لە بەیانیەوە، نرخی یەک دۆلار بە 6750 ل.س، بەجۆرێک لیرە بەهای خۆی بە بڕی 400 ل.س لەکەمتر لە 10 کاتژمێردا لەدەستدا.
لەکاتێکدا نرخی یۆرۆ گەیشتووەتە 7007 بۆ فرۆشتن و 6007 بۆ کڕین، بەگوێرەی ئاڵوگۆڕی پارە لە بازاڕی شاری قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان.
فەخری فارهۆ، سەرۆکی یەکێتی ئاڵتونسازان لە قامیشلۆ، بە نۆرس پرێسی راگەیاند کە نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 366 هەزار لیرەی سورییە.
پارەگۆڕێک لە شاری قامیشلۆ بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “یەکێک لە هۆکارە گرنگەکانی دابەزینی لیرەی سوریا دابەزینی بەهای دراوەکەیە بەرامبەر بە دۆلار لە بانکی ناوەندیدا”.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەگەری دەستوەردانی دەستبەجێ و خێرای بانکی ناوەندیی سوریا، بەهای لیرەی سوریا بەرامبەر بە دراوە بیانییەکان بەردەوام دەبێت لە دابەزین.