مەمدوح ئەترەش بۆجاری یەکەمە سەردانی هەولێر دەکات و بەشداری لە فێستیڤاڵی فیلمی دژە تیرۆر دەکات
هەولێر – نۆرس پرێس
شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان میوانداری حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی دژە تیرۆری کرد، بە بەشداریی هونەرمەندان و سینەماکارانی کورد و عەرەب، لەنێویاندا هونەرمەندی سوری مەمدوح ئەترەش کە بو جاری یەکەمە سەردانی هەولێر دەکات.
لە ڤیستیڤاڵەکەدا 24 فلیم هەبوون، فلیمەکانیش لە هەرێمی کوردستان و وەڵاتانی عەرەبی بوون، ناوەروکی فلیمەکانیش باسی بەرەنگاربونەوەی هزری توندرەوەی بوون.
دەستپێکردنی فێستیڤاڵەکە هاوکات بوو لەگەڵ ساڵیادی تەقینەوە خوکوژیەکەی تیروریستان لە ١ی شوباتی ساڵی ٢٠٠٤ی شاری هەولێری کە ٢٥٠ هاوڵاتی مەدەنی تێدا شەهیدبوون.
هونەرمەندی سوری، مەمدوح ئەترەش، سەرسامی خۆی بە شاری هەولێر دەربڕی کە لە هەوڵی پەرەپێدانی ڕۆڵی هونەر و سینەمایەدایە، پێی وابوو کە فێستیڤاڵەکانی فیلم شوێنێکن بۆ ناسینی مرۆڤەکان و فێربوون لە هونەری سینەما و گرنگییەکەیی لە ژیانی کۆمەڵگا و گەلاندا.
ئەترەش گرنگی سینەمای لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەربڕی و ڕایگەیاند، تیرۆر دیاردەیەکە کە مرۆڤایەتی بەدەستیەوە دەناڵێنێت، ئێمەش لە سوریا بە هەمان شێوە لە عێراقدا بەدەستیەوە دەناڵێنین. ئەو قارەمانانەی کە بە چەک شەڕی تیرۆریان کرد، ئێمەی هونەرمەندانیش دەبێت بەرەنگاری تیرۆر ببینەوە ئەویش بە بیرکردنەوە و داهێنان، جا چ لە ڕێگەی سینەما و شانۆ یان هونەرە ئەدەبییەکانی دیکەوە.
ئەترەش هەولێری بە شاری ئاشتی و ئارامی وەسف کرد. ئاماژەی بەوەشدا، کە شاری هەولێر کولتوور و شارستانییەت و ئایینە جیاوازەکان کۆدەکاتەوە، داوایکرد گرنگی زیاتر بە بزووتنەوەی هونەر و سینەمای بدڕێت.
هەروەها ناوبراو لەرێگای نۆرس پرێسەوە، بە نوێنەرایەتی گەل و هونەرمەندانی سوریا سوپاسی ڕێکخەرانی فێستیڤاڵەکە و حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد هیواخوازبوو ئەم جورە ڤیستیڤاڵانە بەردەوام بن لە هەولێر.
کەریم عەبدوللا محەمەد سەرۆکی دەستەی دادوەری لە ڤێستیڤاڵەکە ڕایگەیاند، ئەم فێستیڤاڵە فلیمەکانی هەرێمی کوردستان و میسر و عێراق و سوریا کۆدەکاتەوە و ئێمەش هەوڵدەدەین لە ڕێگەی ئەوانەوە سوود بە بینەر ببەخشین و هەروەها ئەم ڤێستیڤاڵەش، بەشدارییەکی بچووکی هونەرمەندانە لەبەرەنگاربونەوەی هزری تیرۆریستان.