رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكا: واشنتن به نیازه چه‌ند كۆمپانیایه‌كی چینی سزا بدات به هۆی پشتیوانیكردنیان له ئێران
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، رۆژنامه‌ی “ووڵ ستریت جۆرناڵ” له زاری چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه، واشنتن به نیازه سزای زیاتر بسه‌پێنێته سه‌ر كۆمپانیاكانی چاودێری چین، به هۆی فرۆشتنی كه‌ره‌سه به هێزه‌كانی ئاسایشی ئێران.
له ئێستادا ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌مریكا گفتوگۆ ده‌كات له‌باره‌ی سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر كۆمپانیای “تیاندی” چین، كه پسپۆره له‌به‌رهه‌م هێنانی ئامێری چاودێریكردن و ناوه‌نده‌ی سه‌ره‌كی له شارنی تیانجین-ی رۆژهه‌ڵاتی چینه.
رۆژنامه‌كه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، گه‌ر واشنتن ئه‌و هه‌نگاوه جێبه‌جێبكات، ئه‌وا كۆمپانیاكه ده‌كه‌وێته به‌ر مه‌ترسی دابڕانی ته‌واو له سیستمی دارایی ئه‌مریكاو توانای ئه‌وه‌ی نامێنێت كار بازرگانییه‌كانی به دۆلار ئه‌نجام بدات.
وڵ ستریت جۆرنال له زاری چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌مریكی كه ناویان ئاشكرانه‌كرد رایگه‌یاند، كۆمپانیا چینییه‌كه هه‌ندێك به‌رهه‌می ته‌كنه‌لۆژی به هێزه‌كانی پاسدارانی ئێران فرۆشتووه كه هاوكاربووه له سه‌رك‌وتكردنی ناره‌زایه‌تیێه‌كانی ئێران.
له مانگی ئه‌یلولی رابردووه‌وه شاره‌كانی ئێران خۆپیشاندانی گه‌وره به خۆوه ده‌بینن، له پاش كوژرانی ژینیا ئه‌مینی كچه كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له كاتی ده‌ستگیركردنی له‌لایه‌ن پۆلیسی ره‌وشتی ئێران به تۆمه‌تی پێشێلكردنی بنه‌ماكانی جل و به‌رگ له ئێران‌دا.
رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ باس له‌وه ده‌كه‌ن، به هاوبه‌شی له گه‌ڵ ئه‌و پۆلیسانه‌ی به‌رگی مه‌ده‌نی له‌به‌ر ده‌كه‌ن، پۆلیسی ئێران ته‌كنه‌لۆژیای چاودێری پێشكه‌وتووی به‌كارهێناوه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیێه‌كان، به گوێره‌ی وڵ سترین جۆرناڵ.