سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق: به‌های دینار به‌رامبه‌ر به دۆلار ده‌گرێته باری ئاساای خۆی
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
محه‌ممه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر گهڕانوهی به‌های دینار به‌رامبه‌ر به دۆلار بۆ دۆخی ئاسایی پێشووی خۆی و به هۆی بووژانەوەی یەدەگی نەختینەیی و ئاستی داهاتی بەدەستهێنراو هیچ ترس و دڵەڕاوکێ لە ئارادانییە.
محه‌ممه‌د حه‌لبووسی له تویتێكدا رایگه‌یاند، “ئەمە یەکەمجار نییە، گۆڕانکاری لە نرخ و بەهای دراوی خۆماڵی رووبدات, هاوشانی رێکاری یاسایی و رێکخراوەیی گرنگی بانكی ناوه‌ندی کە لەگەڵ پێداویستییە نێودەوڵەتییەکان و سیاسەتە دراوییەکان یەک دەگرێتەوەو ئامانجیان رێکخستنی جووڵەی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی و رێگریکردنە لە بەقاچاخبردنی دراوی بیانی”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “لە ژێر رۆشنایی گەشەسەندن و بووژانەوەی یەدەگی نەختینەیی و ئاستی داهاتی بەدەستهێنراو، کە ئێستا بەرزترینە بەراورد بە ساڵانی رابردوو، بە گوێرەی پێوەرە ئەرێنییەکانی ئابووری عێراق هیچ ترس و دڵەڕاوکێ لە ئارادانییە”.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، “لەگەڵ رێکارە تووندەکانی بانکی ناوەندی و هەوڵە حکومەت بۆ پشتیوانی کۆنترۆڵکردنی بازرگانیی و رێگریکردن لە دەستکاریکردن و بەقاچاخبردن و پاراستنی سەقامگیرییەکەی، نرخی ئاڵوگۆڕی دراو دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆی”.
دوێنی هه‌ینی، شاندی بانکی ناوەندیی عێراق بە سەرۆکایەتیی عەلی موحسین عەللاق، لەگەڵ براین نیلسۆن، یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا و شاندی یاوەری کۆبوونەوە، هەردوولایەن رێککەوتن پێش ناوەڕاستی ئەم مانگە کۆبوونەوەیەکی دیکەی یەکلاکەرەوە لە واشنتن بکەن.
دوای چەند کاژمێرێک له كۆبونه‌وه‌كه، بانکی ناوەندی پاکێجی یەکەمی ئاسانکاری پێدانی کاش و میکانیزمی حەواڵە دەرەکییەکانی بڵاوکردەوە کە لە نۆ ماددە و 22 بڕگە پێکهاتبوو.