میدڤیدیڤ هه‌ڕه‌شه‌ی وێرانكردنی ته‌واوه‌تی ئۆكرانیا ده‌كات گه‌ر هێرش بكاته سه‌ر قرم
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، دیمیتری میدڤیدیڤ جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی روسیا هه‌ڕه‌شه‌ی وێرانكردنی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئۆكرانیای كرد، گه‌ر بێت و ئه‌و ولاته هێرش بكاته سه‌ر نیمچه دورگه‌ی قرم، كه روسیا له ساڵی 2014 ه‌وه ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ریداو كردویه‌تی به به‌شێك له خاكی وڵاته‌كه‌ی خۆی.
میدڤیدیڤ له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، گه‌ر بێت و نیمچه دورگه‌ی قرم بكرێته ئامانج ئه‌وا روسیا هیچ جۆره دانوستانێك ناكات، هه‌ڕه‌شه‌ی به به‌كارهێنانی هه‌موو جۆره چه‌كێك كرد بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وڵاته‌كه‌ی هیچ كۆتوبه‌ندێكی له‌سه‌ر خۆی دانه‌ناوه له كاتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێك دژ به خاكه‌كه‌ی له لایه‌ن كیێڤ، ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد ئاماده‌ییان هه‌یه بۆ به‌كارهێنانی هه‌موو جۆره چه‌كێك له كاتی وه‌ڵامه‌دانه‌وه‌ی هێرشێكی له‌و جۆره.
ئه‌مه‌و له وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی میدڤیدیڤ، میخائیل بۆدۆلیاكی راوێژكاری به‌رێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی سه‌رۆكی ئۆكرانیا، روسیای تۆمه‌ت باركرد به پلان دانان بۆ ئه‌نجامدانی تاوانی كوشتنی به كۆمه‌ڵ له وڵاته‌كه‌ی.
ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه، نیمچه دورگه‌ی قرم به‌شێكه له خاكی ئۆكرانیا‌و یاسای نێوده‌وڵه‌تیش له‌و باره‌یه‌وه روونه‌و.. ئۆكرانیا مافی خۆیه‌تی به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت خاكه‌كه‌ی رزگار بكات، قرم ئۆكرانییه.