دیمەشق – نۆرس پرێس
دوێنێ هەینی، سێ منداڵی سووری له گۆمێكی ئاوی باران لە نزيك كه‌مپی ڕۆژهه‌ڵاتی بوقاع له لوبنان خنكان.
دەزگای ڕاگه‌یاندنی لوبنان ڕایگەیاند، دوای بارانبارین و دروستبونی لافاو سێ منداڵی پەنابەری سووری کە لە کەمپەکانی پڕۆژه‌ی “قاع”ی ڕۆژهەڵاتی دەشتی ناوچه‌كه خنكان.
به‌پێی ڕاگه‌یندراوه‌كه‌دا، ئه‌و منداڵانه دوو برا بە ناوەکانی ئەحمەد حوسێن و یوسف حوسێن و منداڵێکی دیکە بە ناوی ئەحمەد محەمەد بوون کە هه‌ر سێكیان ته‌مه‌نیان له 10 ساڵ كه‌متره.
هێزەکانی بەرگری شارستانی تەرمی ئەو منداڵە خنکاوانەیان دەرهێنایەوە و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی حکومی هه‌رمه‌ل، بۆ ئەوەی دواتر ڕادەستی خێزانە پەنابەرەکانیان بکرێتەوە.