تەرمی کەسێکی نەناسراو لەسەر سنووری عێراق و سوریا دۆزرایەوە
دێرەزۆر – نۆرس پرێس
دوێنێ هەینی، شوانێك تەرمی گەنجێکی نەناسراوی دۆزییەوە لە نزیک سنووری عێراق و سوریا، کە ده‌ستی به‌سترابۆوه و كوژرابوو،.
سەرچاوەیەکی خۆجێی لە شارۆچکەی باغۆز لە گونده‌واری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور ڕایگەیاند، شوانێك تەرمی گەنجێکی نەناسراوی دۆزیوەتەوە کە تەمەنی لە 30 ساڵانه و ته‌قه کوژراوە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، دانیشتوانی ناوچه‌كه كوژراوه‌كه ناناسن، و ده‌ڵێن خەڵکی دەرەوەی شارۆچکەکەیه، سەرچاوەکە پێیوایه ئه‌و كه‌سه‌ی كوژراوه عێراقییه.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، تەرمەکە ڕادەستی پاسەوانی سنووری هێزە عێراقییەکان کراوە، چونکە خه‌ڵكی ناوچه‌كه كه‌سه كوژراوه‌كه ناناسن.
ڕۆژی 23ی كانونی دوه‌می ڕابردوو، هێزەکانی حکومەتی سوریا 9 تەرمی ئەندامانی گروپه چه‌كداره‌كانی سوریای سه‌ر به ئێرانیان دۆزییەوە، دوای ئەوەی لەلایەن ڕێکخراوی “داعش”ەوە ڕفێندرابوون لە ناوچه‌ی مەسرەب لە ڕۆژئاوای دێرەزۆر.