
داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە بەئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی “هەسەدە” لە باشووری حەسەکە ڕاگهیاند
حەسەکە – نۆرس پرێس
دوێنێ هەینی، ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە ڕێگەی پهیجه نزیکەکانییهوه له سوشیال میدیا، بەرپرسیارێتی خۆی لە بە ئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە شارۆچکەیەک لە باشووری حەسەکەی ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگەیاند.
دەزگای ئەلیکترۆنی “ئهعماق”ی نزیك له داعش ، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، چەکدارانی ڕێکخراوەکە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی “هەسەدە”یان لەسەر ڕێگای خەرافی له باشووری حەسەکە كردۆته ئامانج.
بەئامانج کردنەکە بووە هۆی شههید بوونی دوو ئهندامی هێزهكانی دیموکراتی کوردستان و برینداربوونی كهسێك.
سەرەڕای ئەو هەڵمەتە ئەمنییە چڕانەی هێزەکانی سوریای دیموکرات و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای كوردستان و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئهنجامی دهدهن، داعش كردهوه تیرۆریستییهكانی چڕتر كردۆتهوه.
له 31ی كانونی دوهمیش، ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) بەرپرسیارێتی خۆی لە به ئامانجگرتنی خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی “ههسهده” لە شارۆچکەی بەسیرەی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور ڕاگهیاند.