تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە دەرعا 5 برینداری لێدەکەوێتەوە
دەرعا – نۆرس پرێس
دوێنێ پێنجشەممە، بەهۆیەوە تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە لەسەر رێگای یەکتربڕی گەڕەکەکانی” دەرعا ئەلمەحەتە و ئەلزاحییە” لە شاری دەرعا لە باشووری سوریا، دوو هاوڵاتی و سێ ئەندامی هێزەکانی حکومەت برینداربوون.
سەرچاوە ناوخۆییەکان بە نۆرس پرێسیان راگەیاندووە، “لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا دوو هاوڵاتی سڤیل و سێ ئەندامی هێزەکانی حکومەت برینداربوون”.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، “ئەو دوو هاوڵاتیە سڤیلە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی نیشتمانی لە شاری دەرعا، هاوکات ئەندامانی ئەمنی سەربازی حکومەت گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئەهلی ئەلرەحمە لە هەمان شار”.
هەمان سەرچاوه ئاماژەی بەوەکرد “کارمه نده ئه منییه سەربازییه کان سەر به گروپی “مستەفا ئەلموسالمە”ی ناسراو به “ئەلکسم”ی سەر به ئاسایشی سەربازی هێزەکانی حکومەتن”.
ئاماژە بەوەشکراوە، تەقینەوەکە لە نزیک بارەگای گروپی “مستەفا ئەلموسالمە”روویداوە.
دوێنێ چوارشەممە، لەئەنجامی بەئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی هێزەکانی حکومەت لە نێوان شارۆچکەکانی ئەلموزەیریب و ئەلیادودە لە گوندەواری رۆژئاوای دەرعا، شەش ئەندامی هێزەکانی ناوخۆی حکومەت برینداربوون.