لە 24 کاتژمێردە زیاتر لە هەزار توشببوی کۆرۆنا لە هەرێم

هەولێر – نۆرس پرێس

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، درەنگانی دوێنێ شەو، لە پێگەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک، ئاماری 24 کاتژمێری رابردوی کۆرۆنای بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی ئاماره‌كه‌، لەماوەی 24 كاتژمێری‌ رابردودا 4287 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون‌و 1072 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون‌و 815 توشبوش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا هیچ توشبویەكی كۆرۆنا گیانی لەدەست نەداوه.

بەمشێوە رێژەی گشتی کۆرۆنا لە سەرەتای سەرهەڵدانیەوە تا ئیستا بەمشێوەیە:

توشبوون: 453966

چاکبوونەوە: 436755

گیانلەداسدان: 7456

تا ئێستاش 4362270 پشکنین ئەنجام دراوە و 9755 کەس لەژێر چاودێریدان.