پلاسخارت هۆشداری دەدات لە دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان
هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ پێنجشەممە، جینین پلاسخارت نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له عێراق، له‌میانه‌ی وتارێكدا له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، “ئه‌گه‌ر هه‌نگاوی پێویست نه‌نرێت، دۆخی عێراق خراپتر ده‌بێت، پشت به‌ستن به ته‌نها به داهاتی نه‌وتیش ئابوری عێراق خراپتر ده‌كات، پێویسته سه‌رچاوه‌كانی داهات فره‌چه‌شن بكرێن”.
هەروەها باسی لە مەترسیی ناکۆکۆکیی لایەنە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستان کرد و رایگەیاند، “نابێت کات لەدەست بدرێت، دەبێت هەندێک سازش بکرێت لەبارەى چەند پرسێکى پەیوەندار بە پرسى دارایی و ئیدارى و ئەمنى و ئەو ناکۆکییانەى پەیوەستن بە هەڵبژاردنەوە”.
هەر لەوبارەیەوە رایگەیاند، “لە راپۆرتەکانى پێشوومدا باسمکردووە و جەختم لە مەترسییەکانى پەیوەست بە ناکۆکییە سیاسییەکان کردووەتەوە، بەداخەوە جیاوازی و دابەشبوون لەو ناوچەیە لە نێوان دەسەڵاتداران و پارتە سیاسییەکان بەردەوامە، رۆژى شەممە کۆبوونەوەی پارتە سیاسییەکان لە سلێمانى هەبوو، ئەوە کەمێک هیواى پێ بەخشینەوە، بەڵام بەداخەوە هێشتا دۆخەکە پەرش و بڵاوە، نابێت کات لەدەست بدرێت، دەبێت هەندێک سازش بکرێت لەبارەى چەند پرسێکى پەیوەندار بە پرسى دارایی و ئیدارى و ئەمنى و ئەو ناکۆکییانەى پەیوەستن بە هەڵبژاردنەوە”.
سه‌باره‌ت به‌رۆڵی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، جینین بلاسخارت وتی، “نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان سه‌ره‌ڕای ئاسته‌نگه‌كان به‌رده‌وامه لههاریكاریكردنی عێراق، حكومه‌تی عێراقیش هه‌ماهه‌نگه له‌گه‌ڵ ئێمه”.
نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له عێراق هۆشداریشی له‌باره‌ی بارودۆخه‌كه‌دا و وتی، “ئه‌گه‌ر هه‌نگاوی پێویست نه‌نرێت، دۆخی عێراق خراپتر ده‌بێت، پشت به‌ستن به ته‌نها به داهاتی نه‌وتیش ئابوری عێراق خراپتر ده‌كات، پێویسته سه‌رچاوه‌كانی داهات فره‌چه‌شن بكرێن”.