بەرێوەبەرایەتی خۆسەر : لە هەڵمەتێكی سەربازی ١٢٧ ئەندامی داعش دەستگیرکران

قامیشلۆ – نۆرس پرێس

کاربەدەستانی بەرێوەبەرایەتی خۆسەری لە ڕۆژئاوای كوردستان ڕایانگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە، هەڵمەتە ئەمنییەكەی دژی شانەکانی رێکخراوی داعش لە رەقە و تەبقە و گوندەوارەکانی کوتایی هات، و دەیان ئەندامی ئەو ڕێکخراوە دەستگیرکران لەنێویدا گەورە تیرۆریست والی رەقە بوو.

لاپەڕەی فەرمی بەرێوەبەرایەتی خۆسەر لە زاری عەلی حەجۆ هاوسەرۆکی كۆمیسیۆنی بەڕێوەیەرایەتییەكە بڵاویکردەوە، پاش زیادبوونی چالاکیی شانەکانی ڕێکخراوەکە لەو هەڵمەتەدا تواندرا ئامانجەکانی بەدەست بهێنینەوە.

حەجۆ دەشڵێت” دوای هەفتەیەک لە دەستپێکردنی ئـەو هەڵمەتە 127 ئەندامی داعش دەستگیرکران، لەنێو ئـەو دەستگیرکراوانە والی رەقە هەبوو”.

جێی باسە هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ٢٥ی کانوونی دووەمی  ڕابردوودا، لە ناوچەکانی ڕەقە و تەبقە و سیرین و گوندەوارەکانی بە هاوبەشی لەگەڵ ئاسایشی ڕۆژئاوای كوردستان و پاڵپشتی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی ئەو هەڵمەتەیان دەستپێكردبوو.

ئامادەکردن و دارشتنەوە: دلسوز یوسف