داوای لێپرسینەوە لە ڕژێمی سوریا دەکرێت بەهۆی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی

حەلەب – نۆرس پرێس

 چالاکوانان داوای خۆپیشاندان دەکەن کە لە ڕوژی هەینی بەرێوەبچێت بۆ ئیدانەکردنی ئەو تاوانانەی کە حکومەتی سوریا ئەنجامیداون، لەوانە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و بۆمبی کلاستەر و فسفۆر و مووشەکی بالیستی.

بزووتنەوەی شۆڕەشگێڕی یەکگرتوو ئاشکرایکرد خوپێشاندانەکە لە گۆرەپانی ئایندە شاری ئەعزازی باکووری حەلەب بەرێوەدەچێت، خۆپیشاندەران دەستبەرداری مافی خۆیان نابن و داوادەکەن لێپرسینەوە لە حکومەتی دیمەشق بکرێت لەسەر ئەو تاوانانەی کە لە دژی هاوڵاتیانی سوریا ئەنجامدراون.

سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، خۆپیشاندانەکەی سبەی هەینی لە دژی هەوڵەکانی ئەنقەرەن بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دیمەشق.

ئامادەکردن:فاروق حەمو – دارشتنەوە: زانا ئەلعەلی