لە بۆردومانێك بۆ سەر هێزەكانی حکومەتی سوریا لە ئیدلب ژمارەیەك سەرباز كوژارن
باکوور ئیدلب– نۆرس پرێس
سەرچاوەیەکی سەربازی لە هەیئەی تەحریری شام كە پێشوتر (جەبهەت نوسرە) بووە ڕایگەیاند، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە گوندەواری ئیدلب بۆردومانێک ئەنجامدرا، لانیکەم هەشت ئەندامی هێزەکانی حکومەتی سوریا کوژران.
سەرچاوەیەکی سەربازی لە “ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی فاتح ئەلموبین” بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، دوێنێ ئەندامانی هەیئەی تەحریری شام،هێزەکانی حکومەتیان بە موشەك کردە ئامانج لە ناو شارۆچکەی کفروما لە باشووری ئیدلب، ئەوەش بۆوە هۆی ئەوەی کوشتن و برینداربوونی نزیکەی ١٠ ئەندامی هێزەکانی حکومەت.
لە هەمان کاتدا پەیجەکانی ڕاگەیاندنی لایەنگرانی دیمەشق باسیان لە کوشتنی هەشت ئەندام کردوە كە كەسێكیان پلەی نەقیبی هەبووە.
لە کۆتایی ساڵی ڕابردووەوە تا سەرەتای ئەمساڵ، پەرەسەندنی سەربازی و تۆپبارانی چڕ لە نێوان هەردوو لایەنی ململانێکاندا دویداوە، کە بووە هۆی کوژران و بریندار بوونی دەیان کەس.
لەلایەمی دیكەوە ئێوارەی دوێنێ سەرکردەی فەیلەقی سێی سوپای نیشتمانیی سوریای سەر بە تورکیا، محەمەد ئەلوەهب، بە تەقەی قەناس لە شاری تادێفی ڕۆژهەڵاتی حەلەب کوژرا ، دواتر پێکدادان لەنێوان هێزەکانی حکومەتی دیمەشق و گروپەكانی سەر بە تورکیا ڕوویدا. تا ئێستاش هیچ زانیارییەک سەبارەت بە زیانەكانی ئەو پێكدادانە نەخراوەتەڕوو.