نووسەرێکی کوردی رۆژئاوای کوردستان خەڵاتی باشترین کتێبی لە ئێراندا بەدەستهێنا

 دیمەشق – نۆرس پڕێس

 حەلیم یوسف نوسەرێکی کوردی روژئاوای کوردستانە ئێستا لە ئەلمانیا نیشتەجێیە، بە بەرهەمێک بەشداری لە فێستیڤاڵی ساڵانەی کتێب لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوای ئێراندا کردووە، توانیویەتی خەڵاتی باشترین کتێب بەدەست بهێنێت.

 ئەم خەڵاتە لە ڕێوڕەسمی کۆتایی ئەم فێستیڤاڵەدا ڕاگەیەندرا کە بە هاوکاری ئینستیتیوتی کتێب و ئەدەبی ئێران و بە بەشداری کۆمەڵێک لە ڕۆشنبیران و نووسەران لە شاری دار ئافرازی تاران بووە.

جێی باسە ئـەم ڕۆمانە لە لایەن ماڵی ئەفراز لە تاران چاپ کراوە و لەلایەن سەماح خاکپوورەوە وەرگێڕدراوەتەوە بۆ سەر زمانی فارسی.

 ئەو روماننوسە لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە لە ئەڵمانیا نیشتەجێیە، کۆمەڵێک ڕۆمان و کورتە چیرۆکی بڵاوکردۆتەوە، دیارترینیان سوپارتۆ و کاتێک ماسی تینوێتی و دڕندەی ناوەوەم و ژنانی نهۆمەکانی سەرەوە و مەم بەبێ زین و لوتکەی ئاوسلاندەر .

 ئامادەکردن و دارشتنەوە: عیماد موسا