ئه‌مریكا سزای چه‌ند كه‌سێك و دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ر به روسیا ده‌دات
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی چوار شه‌ممه، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، بریاریدا به سزادانی 22 كه‌س و دامه‌زراوه له چه‌ند وڵاتێك، كه ده‌ستیان هه‌بوو له تۆرێك بۆ خۆدزینه‌وه له سزاكانی سه‌ر مۆسكۆ‌و پشتیوانی كردنی كۆمه‌ڵگه‌ی پیشه‌سازی و سه‌ربازی روسیا.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌نگاوه‌كانی ئه‌مرۆ، به‌شێكن له ستراتیژیه‌تی ئه‌مریكا بۆ رێگریكردن له گه‌یشتنی روسیا به به‌و سه‌رچاوانه‌ی تایبه‌تن به درێژه‌دان به كرده‌وه سه‌ربازییه‌كانی له ئۆكرانیا.
ئه‌م سزا نوێیانه، له‌كاتێكدا دێت كه واشنتن پلانی داڕشتووه بۆ پێدانی موشه‌كی دوور هاوێژ به ئۆكرانیا، ئه‌وه‌ش پاش چه‌ند رۆژێك دێت له راگه‌یاندنێكی وڵاتانی رۆژئاوا، سه‌باره‌ت به پێدانی تانكی قورس به كییف.
له ساڵی رابردوودا، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا سزای سه‌پانده سه‌ر زیاتر له 100 كه‌س و دامه‌زراوه، كه سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی سه‌ر روسیایان پێشێل ده‌كردو كه‌لوپه‌لیان هه‌نادره‌ی مۆسكۆ ده‌كرد.
سه‌ره‌تای مانگی حوزیرانی رابردووش، ئه‌مریكا سزای سه‌پانده سه‌ر 70 دامه‌زراوه‌ی روسیا له بواری پیشه‌سازی به‌رگریدا، له‌وانه‌ش كۆمپانیای رۆستك و 29 كه‌سایه‌تی روسیا، هه‌روه‌ها هاورده‌كردنی زێری روسیاوه قه‌ده‌غه‌كرد.