به هۆی مه‌ترسی هێرشێكی چاوه‌روانكراو.. ئه‌لمانیا كونسوڵخانه‌ی خۆی له ئیسته‌نبوڵ داده‌خات
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
رۆژی چوارشه‌ممه، كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌لمانیا له شاری ئیسته‌نبوڵ راگه‌یاند، به هۆی مه‌ترسی ئه‌نجامدانی هێرشێك به هۆی سووتانی كۆپیه‌كی قورئانی پیرۆز له سوێد، بریاریانداوه كونسوڵخانه‌كه دابخه‌ن.
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌لمانیا، راگه‌یاندنی داخستنی قونسوڵخانهكه پاش ئه‌وه‌ی هات كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌لمانیا نامایهیهكی ئاراسته‌ی هاوڵاتیانی ئه‌لمانیا كردبوو، كه له توركیادان.
له‌نامه‌كه‌دا هاتووه، له پاش رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی چه‌ند پایتهخهتێكی ئه‌وروپا، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئاسایش پێیان وایه مه‌ترسی ئه‌نجامدانی هێرش له ئیسته‌نبوڵ زۆر زیادیكردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، مه‌ترسییه‌كان له ئاستێكی به‌رزدان له ناوچه‌ی بیوگلوی ناوه‌ڕاستی شاری ئیسته‌نبوڵ و له ده‌وروبه‌ری گۆره‌پانی ته‌قسیم.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌لمانیا داوای له هاوڵاتیانی خۆێكرد، له ئه‌وپه‌ری ئاگاداریدا بن و به تایبه‌ت له ناوچه قه‌ره‌باڵغه‌كان و ئه‌و دوو ناوچه‌یه‌ی ئاماژه‌ی پێكراوه.
هه‌فته‌ی رابردوو هه‌ره‌یه‌ك له ئه‌لمانیاو نه‌رویج و سوێد و دهنمارك و ئه‌مریكا هوشدارییان داییه هاوڵاتییانیان، له مه‌ترسی ئه‌گه‌ری زیادبوونی هێرشه‌كان له توركیا.
هه‌روه‌ها پێری دووشههمه، ئه‌مریكا هوشدارییه‌كانی توندتر كرد، به تایبه‌ت له ئیسته‌نبوڵ، هه‌روه‌ها هوشداریدا به هاوڵاتیانی خۆی له ئه‌گه‌ری رووبه‌رووبونه‌وه‌ی هێرش له ئه‌وروپاو ئه‌مریكا.
له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندین كرده‌وه‌ی دوژمنكارانه دژ به ئاینی ئیسلام له ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، له بیستی مانگی رابردووش كه‌سێك له سوێد، قورئانی پیرۆزی سوتاند له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی توركیا له ستۆكهۆڵم.