به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا: ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆشایی گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش دروست ده‌كات
قامشلۆ- نۆرس پرێس
به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا و وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌و وڵاته رایده‌گه‌یه‌نن، ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی توركیا له رۆژئاوای كوردستان، هاوپه‌یمانانی واشنتن (هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی) پاڵده‌نێت تا به‌ره‌و باكور بجوڵێن و به‌وه‌ش بۆشاییه‌ك دروست ده‌بێت داعش بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی ریزه‌كانی ده‌یقۆزێته‌وه.
كه‌ناڵی “ئێن بی سی نیوز”ی ئه‌مه‌ریكی هه‌یینی رابوردو له گه‌وره به‌رپرسانی ئهمهریكاو دو به‌رپرسی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكاوه گواستییه‌وه، فه‌رمانده‌كانی پنتاگۆن نیگه‌رانییه‌كی زۆریان هه‌یه له هێرشی گریمانه‌كراوی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان و توێژینه‌وه‌یه‌كیان كردوه له‌سه‌ر كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر شه‌ڕی داعش.
چوارشه‌ممه‌ی رابوردو دانا سترۆڵ، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له میانی دانیشتنێكدا، كه تێیدا له‌باره‌ی بابه‌ته‌كه‌وه گفتوگۆی تێدا كرا، رایگه‌یاند، “به توندی نه‌یارین دژ به هه‌ر ئۆپراسیۆنێكی توركیا له رۆژئاوای كوردستان و لاریبونی خۆشمان له‌وباره‌یه‌وه به توركیا راگه‌یاندوه.”
ئه‌وه‌شی وت، “ئه‌و جۆره ئۆپراسیۆنانه، ده‌بێته رێگری له‌به‌رده‌م هه‌ڵمه‌تی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه دژ به داعش فه‌رمانده‌یی ده‌كرێت و مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌ته‌كه دروست ده‌كات و توندوتیژی زیاتر له سوریادا دێنێته ئارا.”
هۆشداریشیدا له‌وه‌ی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كان، “پاڵ به هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی-یه‌وه ده‌نێت به‌ره‌و باكوری بجوڵێن به مه‌به‌ستی پاراستنی ناوچه‌كانی خۆیان له هێرشی ئاسمانی و وشكانی توركیا، به‌وپێیه‌ش بۆشاییه‌ك دروست ده‌بێت داعش بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ریزه‌كانی ده‌یقۆزێته‌وه.”
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا باسیان لهوهكردوه، لۆید ئۆستن، به‌رپرسی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له كاتێكی پێشوتری ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا داوای له ستافی پنتاگۆن كردوه پلانی به‌رپه‌رچی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی توركیا ئاماده بكه‌ن و زانیاری زیاتری بده‌نێ له‌سه‌ر كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌ركی ئه‌مه‌ریكا له سوریا.
به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، پنتاگۆن هه‌ست به نیگه‌رانییه‌كی تایبه‌ت ده‌كات سه‌باره‌ت به به‌ندیخانه‌كانی ژێر ده‌ستی هه‌سه‌ده له رۆژئاوای كوردستان، كه زیاتر له 10 هه‌زار چه‌كداری داعشیان تێدا به‌ندكراوه.