قامیشلۆ – نۆرس پرێس
ڕۆژی چوارشەممە، نرخی دۆلاری ئەمەریکی لە بازاڕەکانی جزیرەی سوریا بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی تۆمارکرد.
نرخەکان بەم شێوەیە بوون، نرخی یەک دۆلاری ئەمەریکی گەیشتە 6 هەزار و ٨٠٠ لیرەی سوری.
بەپێی نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕەکانی شاری قامیشلۆی باکووری رۆژهەڵاتی سوریا، نرخی یەک یۆرۆ گەیشتووەتە ٧٣٧٠ لیرەی سوری.
ئەمرۆ چوارشەممە نرخی زێڕی عەیار 21 بە 371 هەزار لیرەی سوری مامەڵەی پێوەکراوە، ئەمە لەکاتێکدایە کە دوێنێ سێشەممە بە 370 هەزار لیرە بووە.