ئیدلیب – نۆرس پرێس
دوێنێ سێشەممە، دانیشتوانی شارۆچکەی غازی عەنتاب، لە باشووری تورکیا، تەرمی کچێکی سوریان لە شوێنێکی دوور لە ناوچەی نیشتەجێبوونی شارەکە دۆزیەوە.
میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە کە ئەو خەڵکە تەرمی کچە شەش ساڵانە سورییەکەیان بەناوی “ئایە نەجمی” بە مردوویی لە زەوییەکی چۆڵ لە ناوچەی “شیرین ئەڤلەر” لە غازی عەنتاب، باشووری تورکیا دۆزیوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی ئەوەی بڵاوکراوەتەوە، پۆلیسی تورکیا دایکی کچەکەی بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” دەستگیرکردووە.
پۆلیس ئاماژەی بە هیچ وردەکارییەکی دیکە نەکردووە سەبارەت بە بارودۆخ و ئەو رووداوەی کە تەرمەکەی تێدا دۆزراوەتەوە.
ئەم رووداوە چەند رۆژێک دوای ئەوە دێت، پۆلیسی تورکیا تەرمی ژنێکی کوژراوی سوری دۆزییەوە کە لەناو پیسایی ئاژەڵان لە شاری بورسای تورکیا نێژرابوو.