بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێك ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبویەوە
هەولێر – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێك ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوویەوە، یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانیش خستنه‌ڕوی بابه‌تی بازاڕی كاغه‌زه داراییه‌كانه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێك کۆبوویەوە، بەڵام قوباد تاڵەبانی و وەزیرەکانی سەر بە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەشداری کۆبوونەوەکەیان نەکرد.
لەمانگی تشرینی یەکەمی 2022ـەوەوە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەشداریی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی نەکردووە.

بەر لە چوار رۆژ، شاندی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە سلێمانی کۆبوونەوە و بڕیارە رۆژی شەممە 04-02-2023 جارێکی دیکە کۆببنەوە.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، كارنامه‌ی كۆبونه‌وه‌كه له‌م بڕگانه پێكدێت:
بڕگه‌ی یه‌كه‌م: تایبه‌ته به خستنه‌روی به‌رنامه‌ی دانوستانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی، كه ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن سه‌رۆك و ئه‌ندامانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌خرێته‌ڕو.
بڕگه‌ی دوه‌م: تایبه‌ت ده‌بێت به خستنه‌ڕوی بابه‌تی بازاڕی كاغه‌زه داراییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و له بڕگه‌ی كۆتاییشدا، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بابه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ده‌سته‌به‌ری بانكی پڕۆژه وه‌ستاوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌خاته‌ڕو.