دوای بچڕانی بۆ ماوه‌ی حه‌وت ساڵ.. پرۆژه‌ی گێڕانه‌وه‌ی كاره‌با بۆ گونده‌كانی باشوری حه‌سه‌كه ئه‌نجامدرا
شه‌دادی-نۆرس پرێس
ریم ره‌جا، هاوسه‌رۆكی كۆمپانیای كاره‌با له شه‌دادی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه رایگه‌یاند، ده‌ستیانكردوه به كاركردن بۆ سه‌رله‌نوێ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی تۆڕی كاره‌بای گونده‌كانی باشوری حه‌سه‌كه پاش حه‌وت ساڵ له بچڕانی.
ره‌جا باسی له‌وه‌كردوه، پرۆژه‌كه به چه‌ند قۆناغێك جێبه‌جێ ده‌كرێت و خۆی له گۆڕینی ستونه‌كان و راكێشانی تۆڕه‌كان و لابردنی به‌ربه‌سته‌كاندا ده‌بینێته‌وه.
ره‌جا باسی له‌وه‌شكرد، به توانای 100 میگاوات، له كۆتاییدا دو محه‌ویله ده‌به‌سترێت.
رونیشكرده‌وه، ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كار له پرۆژه‌كه‌دا ده‌كات، ماوه‌ی كۆتاییهاتنی پرۆژه‌كه‌و تێچوه‌كه‌ی دیاری نه‌كردوه.
به‌هۆی شه‌ڕی داعش و هێزه‌كانی سوریا دیموكراتی (هه‌سه‌ده)وه ئه‌و تۆڕانه‌وه بچڕاون و محه‌ویله‌كانیش له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه دزران.