به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری یاساییه‌ك ده‌رده‌كات بۆ رێكخستنی ئاڵوگۆری دراو‌و حه‌واڵه‌ی دارایی
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژی سێ شه‌ممه، ئه‌نجومه‌نی گشتی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری یاسای ژماره 1ی ساڵی 2023 ده‌ركرد بۆ رێكخستنی كاره‌كانی حه‌واڵه‌ی دارایی و ئاڵوگۆڕی دراو.
یاساكه نۆ به‌ش و 37 برگه له خۆده‌گرێت، ئه‌نجومه‌نی گشتی ئامانجی یاساكه‌و سنووری جێبه‌جێكردنی دیاریكردووه، له گه‌ڵ بنه‌ماكانی رێگه‌پێدان و چۆنێتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سپی كردنه‌وه‌ی دراو.
له یاساكه‌دا شێوازی چاودێری و پشكنین و پێشێلكاری و سزاكان دیاریكراوه، له گه‌ڵ چه‌ند پرسێكی گشتی دیكه.
هه‌روه‌ها مه‌به‌ست له ده‌كردنی ئه‌م یاسایه رێكخستنی كاری ئاڵوگۆری دراوه، له گه‌ڵ پارێزگاریكردن له سه‌ڵامه‌تی و سه‌قامگیر سستمی دارایی و نه‌ختینه له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریادا.
یاساكه سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی ئالۆگۆری دراو ده‌كه‌ن، پابه‌ند ده‌كات به كاركردن به پێی برگه‌كانی ئه‌م یاسایه له ماوه‌ی سێ مانگدا له دوای ده‌رچوونی، هه‌روه‌ها نوسینگه‌ی دراو رێنماییه‌كان له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌رده‌كات.
كۆتایی ساڵی 2021، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری له سه‌ر پێگه‌ی خۆی رایگه‌یاندبوو، تویژینه‌وه‌یه‌ك ده‌كات بۆ ده‌ركردنی یاساییه‌كی تایبه‌ت به دراو و نه‌خت له ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه له كاتێكدا دێت كه بانكی ناوه‌ندی له دیمه‌شق هیچ رێوشوێنیكی كاریگه‌ری نه‌گرتۆته به‌ر وه‌كو ده‌سه‌ڵاتی نه‌ختینه، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گۆرانكارییه نه‌رێنێیه‌كان.
له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2019ه‌وه به‌های لیره‌ی سوریا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو داشكا، پاش ئه‌وه‌ی بانكی ناوه‌ندی له دیمه‌شق ده‌ستوه‌ردانی راسته‌وخۆو نا راسته‌وخۆی راگرت بۆ پشتیوانی كردن له به‌های لیره، به هۆی سزا سه‌پێنراوه‌كانی سه‌ر سوریا.
لیره‌ی سوری به شێوه‌یه‌كی خێرا‌و به‌به‌رده‌وامی به‌های خۆی له ده‌ستده‌دا، له ده‌ستپێكی ئه‌مساڵدا حه‌وت هه‌زار لیره به‌رامبه‌ر به یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی بوو.