
كوژرانی ئه‌ندامێكی هێزه‌كانی حكومه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی گونده‌واری ده‌رعا
ده‌رعا- نۆرس پرێس
رۆژی سێ شه‌ممه، ئه‌ندامێكی هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا له هێرشێكدا كوژرا كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو ئه‌نجامدرا له شارۆچكه‌یه‌كی رۆژهه‌ڵاتی گونده‌واری ده‌رعا له باشووری سوریادا.
سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان به نۆرس پرێسیان راگه‌یاند، هیلال فریج یه‌كێك له ئه‌ندامانی به‌ربه‌ستی “ئوم مهیازن” له رۆژهه‌ڵاتی گونده‌واری ده‌رعا، له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نهنانسراوهوه كوژراوه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، له دوای رووداوه‌كه، رۆژی هه‌ینی رابردوو، هێزه‌كانی حكومه‌ت بهربهستهكهیان چۆڵكرد له سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی نێوده‌وڵه‌تی (دیمه‌شق- عه‌مان)، به‌ڵام دوێنی دووشه‌ممه، هێزه‌كانی حكومه‌ت جارێكی دیكه بهربهستهكهیان دانایهوهو هێزی زیاتریان بۆ ره‌وانه كرد، پێش ئه‌وه‌ی هه‌مان ئێواره هێرش بكرێته‌وه سه‌ری.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، دوێنی دوو شه‌ممه، له ئاكامی هێرشكردنه سه‌ر ئۆتۆمبێلێك له نزیك شارۆچكه‌ی خه‌ربه غه‌زاله له گونده‌واری ده‌رعا 15 ئه‌ندامی هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا برینداربوون، كه یه‌كێكیان به هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا.