توركیا داوا ده‌كات به ئه‌ندامبوونی سوێد و فینله‌ندا له ناتۆ نه‌كرێته مه‌رج بۆ گرێبه‌ستێكی فرۆكه‌ی ئه‌مریكا
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی سێ شه‌ممه، ئیبراهیم كالین وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا داوایكرد ئه‌ندامێتی سوێدو فینله‌ندا له په‌یمانی ناتۆ، نه‌كرێته مه‌رج بۆ ته‌واوكرنی گرێبه‌ستی فرشتنی فرۆكه‌ی ئیف-16 ئه‌مریكی به توركیا.
كالین له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌وه ده‌بیستین كه كۆنگرێسی ئه‌مریكا ده‌توانێت ئه‌و جۆره مه‌رجانه بسه‌پێنێت، پێمان باشه پرسی ئیف-16، گرێ نه‌درێت به پرۆسه‌ی ئه‌ندامبوونی سوێد و فینله‌ندا له په‌یمانی ناتۆ.
پێشتر ئه‌مریكا توركیای له به‌رنامه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی فرۆكه‌ی جه‌نگی “ئیف- 35” دوورخسته‌وه، وه‌كو سزایه‌ك بۆ سه‌ر ئه‌نقه‌ره، به‌رامبه‌ر به كڕینی سیستمی به‌رگری ئاسمانی “ئیس- 400” له روسیا.
كالین وتیشی، “توركیا بوونی داواكارییه‌كی له‌و جۆره قبوڵ ناكات، به‌ڵه‌گه‌یه‌كی ئاشكرا ده‌بێت له باره‌ی نه‌بوونی بێلایه‌نی له ناو ناتۆدا”.
هه‌ر یه‌ك له فینله‌نداو سوێد له 18 ئایاری رابردوو، داواكارییان پێشكه‌شكردبوو به سكرتێری گشتی رێكخراوی ناتۆ بۆ ئه‌ندامبوون له‌و رێكخراوه.
تاوه‌كو ئێستا، داواكه‌ی سوێدو فینله‌ندا بۆ به ئه‌ندامبوون له ناتۆ، له كۆی 30 وڵات، له‌لایه‌ن دوو وڵاتی رێكخراوه‌كه په‌سه‌ند نه‌كراوه، ئه‌وانیش مه‌جه‌رو توركیایه كه په‌ێوه‌ندییه‌كانی له گه‌ڵ سوێد گرژی تێكه‌وتووه.
پێشتر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا رایگه‌یاندبوو، له‌وانه‌یه توركیا ره‌زامه‌ندبێت له‌سه‌ر ئه‌ندامبوون فینله‌ندا له ناتۆ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته مایه‌ی شۆك بۆ سوێد، به‌ڵام فینله‌ندا پشتیوانی له‌م قه‌سانه‌ی ئه‌ردۆغان نه‌كرد.