
هه‌سه‌ده 8 ئه‌ندامی داعش ده‌ستگیرده‌كات له ئۆپه‌راسیۆنی شاری ره‌ققه
ره‌ققه- نۆرس پرێس
رۆژی سێ شه‌ممه، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌ستگیركردنی 8 ئه‌ندامی داعشی راگه‌یاند له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌منی له هه‌ردوو شاری ره‌ققه‌و ته‌به‌قه‌ی باكووری سوریا، كه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه به‌رده‌وامه.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هه‌سه‌ده له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، دووان له ده‌ستگیركراوه‌كان له گه‌وره فه‌تواده‌ره‌كانی داعشن، بڕێك زۆر به‌ڵگه‌و كتێبی شه‌رعییان پێگیراوه، كه بانگه‌شه ده‌كات بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هزری توندره‌وی له كاتی ده‌ستگیركردندا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به هاوكاری له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ‌و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، عه‌مبارێكی كۆنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی داعشیان دۆزیه‌وه، كه ده‌گرێته‌وه بۆ ئه‌و كاته‌ی رێكخراوه‌كه ناوچه‌كه‌ی كۆنترۆڵ كردبوو، بێ ئه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌ی دیاری بكات.
ئه‌مه‌و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆی گشتیان له‌كاتژمێر 6 به‌یانی تاوه‌كو 8 ئێواره له ره‌ققه راگه‌یاندو سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ی شاره‌كه داخران و هاتووچۆ قه‌ده‌غه‌كرا له شه‌قامه‌كاندا.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له 25 كانونی دووه‌م ئۆ‌په‌راسیۆنێكیان ده‌ستپێكرد دژ به رێكخراوی داعش له ره‌ققه‌و ته‌به‌قه‌و هه‌ردوو گونده‌واره‌كه‌ی، وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر هێرشی ئه‌م دواییه‌ی داعش بۆ سه‌ر ناوه‌ندێكی ئاسایش له كۆتایی مانگی رابردوودا.