شكستهێنان به هه‌وڵێكی ژنانی داعش بۆ هه‌ڵهاتن له كه‌مپی هۆل
حه‌سه‌كه- نۆرس پرێس
شه‌وی دووشه‌ممه، هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌مپی هۆل له گونده‌واری حه‌سه‌كه‌ی باكووری سوریا، هه‌وڵێكی ژنانی داعشیان پۆچه‌ڵكرده‌وه بۆ هه‌ڵهاتن له كه‌مپه‌كه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاسایش له‌كه‌مه‌په‌كه به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، چوار ژن له گه‌ڵ منداڵه‌كانیان له ناسنامه‌ی توركی و چینی هه‌وڵیاندا له به‌شی “موهاجیراتی” كه‌مه‌په‌كه هه‌ڵبێن.
به‌شی تایبه‌ت به خێزانه‌كانی داعش له كه‌مپه‌كه پێی ده‌وترێت “موهاجیرات”، كه ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه له وڵاته‌كانی خۆیان كۆچییان كردووه بۆ ناو رێكخراوه‌كه‌و ژماره‌یان نزیكه‌ی 8200 كه‌سی بیانییه، به گوێره‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كه‌مپه‌كه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێزه‌كانی ئاسایش توانییان ده‌ستگیریان بكه‌ن و شكست به‌و هه‌وڵه بهێنن.
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به نۆرس پرێسی راگه‌یاندبوو، له 5 كانونی یه‌كه‌م رابردوو، ژماره‌یه‌ك خێزانی عێراقی له كه‌مپه‌كه هه‌ڵهاتن به سوود وه‌رگرتن له ره‌وشی كه‌ش و هه‌واو دروستبوونی ته‌م.
هه‌روه‌ها له 25 تشرینی دووه‌می ساڵی 2022، هه‌وڵێكی دیكه‌ی ژماره‌یه‌ك خێزانی داعش شكستی هێنا بۆ هه‌ڵهاتن له كه‌مپی هۆل.