دەستگیرکردنی پێنج هاوڵاتی سڤیل لە عەفرین

عەفرین – نۆرس پرێس

دوێنێ دووشەممە، هەواڵگریی تورکیا پێنج هاووڵاتیی سڤیلی خەڵکی عەفرینی رۆژئاوای کوردستانیان بە تۆمەتی مامەڵەکردن لەگەڵ بەڕێوبەری خۆسەر دەستگیرکرد.

سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی راگەیاند، هەواڵگری تورکیا 5 هاوڵاتی سڤیلی خەڵکی قەزای جندیرسیان لە گوندەواری عەفرین دەستگیرکردووە، بە تۆمەتی مامەڵەکردنی پێشتریان لەگەڵ بەڕێوبەری خۆسەری.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسانەی دەستگیرکراون بریتین لە “عیماد سەعدۆ”، “شیار سەعدۆ”، “رەجەب شاواخ”، “محەمەد محەمەد” و “عینایەت بەکر” لە دانیشتوانی قەزای جندیرس.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەدا کە دەستگیرکراوەکان بەبێ زانیاری لەسەر چارەنووسیان تا ئەم ساتەوەختە بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

شاری عەفرین و دەوروبەری لە رۆژئاوای کوردستان لە مانگی ئازاری 2018ەوە لەژێر کۆنترۆڵی گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی سەر بە تورکیادایە.

ئامادەکردنی: فاروق حەمۆ – داڕشتنەوەی: زانا ئەلعەلی