لە گوندەوارەکانی دیمەشق 62 هەزار خێزان سووتەمەنیان وەرنەگرتووە
دیمەشق – نۆرس پرێس
دوێنێ دووشەممە، محەمەد لەیلا بەڕێوەبەری سووتەمەنی پارێزگای گوندەوارەکانی دیمەشق ڕایگەیاند، لە کۆی 750 هەزار کارتی تۆمارکراو، تا ئێستا سووتەمەنی گەرمکەرەوە تەنها بەسەر 490 هەزار کارتدا دابەشکراوە.
ئاشکراشی دەکات کە ڕێژەی دابەشکردنی وەجبەی یەکەمی سوتەمەنی گەیشتە 62 لەسەدی تێپەڕنەکرد.
ئەمساڵ حکومەتی سوریا وەکو پێشەکی بۆ هەر خێزانێک 50 لیتر سوتەمەنی داناوە، بەڵام وەک سێ ساڵی ڕابردوو زستانی ئەمساڵ بە سەختی بەسەر دانیشتوانی ناوچە حکومییەکاندا تێدەپەڕێت بەهۆی کەمی تەرخانکردنی سوتەمەنی و دواکەوتن لە دابەشکردنی.
لەکۆتاییدا محەمەد لەیلا بەرێوەبەری سوتەمەنی پارێزگای گوندەوارەکانی دیمەشق ئاشکرای دەکات کە ڕێژەی دابەشکردنی سووتەمەنی لە ناوچەی غەزلانیەی ریف دیمەشق لە سەدا 64 بووە، لە جەرمانا لە سەدا 47، لە سەیدە زەینەبیش لە سەدا 25 ، لە ئەلنەبک لە سەدا 87 و لە سەیدنایا و مەعرەش گەیشتووەتە لە سەدا 83.