فینله‌ندا وه‌ڵامی ئه‌ردۆغان ده‌داته‌وه: خوازیارین له گه‌ڵ سوێد ببینه ئه‌ندامی ناتۆ
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی دووشه‌ممه، “پێكا هاڤیستۆ” وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فینله‌ندا راگه‌یاند، هێشتا وڵاته‌كه‌ی خوزایاره له هه‌مان كاتدا له گه‌ڵ سوێد ببنه ئه‌ندام له په‌یمانی ناتۆدا.
وه‌زیره‌كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هیوامان زۆره له‌گه‌ڵ سوێد دا ببینه ئه‌ندامی ناتۆ، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ڵوێستی فینله‌ندا گۆرانكاری به‌سه‌ردا نه‌هاتووه.
دوێنی یه‌ك شه‌ممه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا ئاماژه‌ی دابوو، كه ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌نقه‌ره ره‌زامه‌ند بێت له‌سه‌ر ئه‌ندامبوونی فینله‌ندا له ناتۆ، بێ ئه‌وه‌ی هه‌مان ده‌ستپێشخه‌ری به‌رامبه‌ر به سوێد هه‌بێت.
ئه‌ردۆغان له چاوپێكه‌وتنێكدا له گه‌ڵ گه‌نجانی هه‌رێمی “بیلیجیك”ی ناوه‌ڕاستی توركیا راگه‌یاندبوو، گه‌ر پێویست بكات په‌یامێكی جیاواز ئاراسته‌ی فینله‌ندا ده‌كه‌ین، ئه‌مه‌ش سوێد تووشی شۆك ده‌كات.
مانگی ئایاری رابردوو، هه‌ر یه‌ك له سوێد و فینله‌ندا داوای ئه‌ندامبوونیان له په‌یمانی ناتۆ كردبوو ، ئه‌مه‌ش پێوستی به ره‌زامه‌ندی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ناتۆ هه‌یه له نێوانیشاندا توركیا.
رۆژی سێ شه‌ممه‌ی رابردوو، سه‌رچاوه دیبلۆماتییه‌كان ئه‌وه‌یان ئاشكراكردبوو، دانوستانه سێ قۆڵییه‌كانی تایبه‌ت به ئه‌ندامبوونی فینله‌نداو سوێد له ناتۆ تا كاتێكی نادیار راگیراوه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه له‌سه‌ر داوای توركیا بێت.
ناوه‌ڕاستی مانگی كانونی دووه‌م په‌ێوه‌ندییه‌كانی توركیا‌و سوێد گرژی نوێی تێكه‌وت، پاش ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌رانی سوێد بوكه‌ڵه‌یه‌كیان له شێوه‌ی ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا له هه‌ردوو پێیه‌وه هه‌ڵواسی، وه‌كو ئاماژه كردنێك بۆ چاره‌نووسی مۆسولۆنی گه‌روه فاشستی جیهان.
هه‌روه‌ها گرژی نێوان هه‌ردوو وڵات چه‌ند رۆژێكه زیاتر په‌ره‌ی سه‌ندووه، پاش ئه‌وه‌ی پارتی “هارد كۆرس”ی راستی توندره‌و، قورئانی پیرۆزی سوتاند له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی توركیا له ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوێد.